گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کاردانەوەی پەرستارەکە چییە

بەڤیدیۆ؛ پزیشکێک داوا لە پەرستارێک دەکات کڕنوش بۆ سەگێک ببات

2021.09.10 - 19:43
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ پزیشکێک داوا لە پەرستارێک دەکات کڕنوش بۆ سەگێک ببات

ناس کورد- 

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی پەرستارێک کە لەلایەن پزیشکێکەوە سوکایەتی پێدەکرێت و داوای لێدەکرێت کڕنوش بۆ سەگێک ببات کاردانەوەیەکی زۆر لە وڵاتی میسڕ لێکەوتووەتەوە و پزیشکەکەش کە سەرۆکی بەشێکی پزیشکییە لە کارکردن ڕاگیراوە و بڕیارە ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، پزیشکێک ئازاری پەرستارێکی بەتەمەن دەدات و داوای لێدەکات کڕنوش بۆ سەگەکەی ببات، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی ئەو پەرستارە سوکایەتی بە سەگەکە کردووە کەسێکی دیکەش وینەی ڕووداوەکەی گرتووە. 

 

میدیاکانی ئەو وڵاتە لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردووەتەوە، پۆلیس سەرقاڵی دیاریکردنی ناسنامەی ئەو کەسانەیە کە لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتوون و سوکایەتییان بەو پەرستارە کردووە، هەروەها دیاریکردنی کاتی ڕووداوەکە. 

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، پەرستارەکە داواکارییەکەی پزیشکەکە ڕەتدەکاتەوە و ئامادەنییە کڕنوش بۆ سەگەکە ببات و دەڵێت، "کارەبام لێبدەن باشترە." 

 

 

دکتۆر مەحمود متینی، سەرۆکی زانکۆی "عەین شەمس" بە "سکای نیوز"ی ڕاگەیاندووە، ئەو پزیشکە سەرۆکی بەشی پزیشکی گشتیی ئێسکە لە زانکۆکەیان، لەدوای ڕووداوەکەش ڕاستەوخۆ لە کارکردن ڕاگیراوە.

 

هەر لەدوای کاردانەوەکان، د. خالید عەبدولغەفار، وەزیری خوێندنی باڵای میسڕ، سەرۆکی زانکۆکەی ڕاسپارد بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکەوە و جەختیشیکردووەتەوە لە پاراستنی ماف و کەسایەتی هەموو پەرستارانی وڵاتەکەی. 

 

هەر لەبارەی ڕووداوەکەوە، ئوسامە عەبدولحەی، بریکاری سەندیکای پزیشکان سەرکۆنەی هەڵسوکەتی پزیشکەکەشی کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، "هیچ پزیشکێک مافی ئەوەی نییە سزای هیچ کەس و پەرستارێک بدات، جگە لە ڕێکارە ئیدارییەکان." 

 

باسی لەوەشکردووە، ئەو پرسە دەدرێتە دەست دەسەڵاتی دادوەری و داوایکردووە، بە زووترین کات بیدەنە دادگا.