کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە گوندی گوفکای سەر بە ناحیەی باتیفای قەزای زاخۆ، خێزانێکی پێنج کەسی کەوتنە ناو ڕووبارێکەوە و سەرجەمیان خنکان..
ئەمیر علی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی زاخۆ بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەو خێزانە خەڵکی زاخۆن و لە دوو کوڕ و کچێک و باوک و دایکەکە پێکهاتوون، ئەمڕۆ هەینی بەمەبەستی گەشت ڕوویان لە گوندی گوفکای سەر بە ناحیەی باتیفا کردووە، کە ئاوێکی بەخوڕی پێدا تێدەپەڕێ و ناوچەیەکی گەشتیارییە. . وتیشی، ڕووداوەکە لەکاتێکدابووە، منداڵێکی ئەو خێزانە کەوتووەتە ناو ڕووباری گوفکاوە، دواتر باوکەکە هەوڵیداوە ڕزگاری بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە، دواتریش دایکەکە هەوڵیداوە هەردووکیان رزگار بکات و چووەتە ناو ئاوەکە، بەڵام ئەویش نەگەڕاوەتەوە، دواتر دوو کوڕ و کچەکەی دیکەیان خۆیان فڕێداوەتە ناو ئاوەکە تا بتوانن هەرسێکیان ڕزگار بکەن، بەڵام دواجار هیچ کامیان نەگەڕاوەتەوە و سەرجەمیان لە ئاوەکەدا خنکاون. . ئەمیر عەلی ئاماژەى بەوەشکرد، تائێستا تەرمی باوک و یەکێک لە کوڕەکانی لە ئاوەکە دەرنەهێندراون، تەرمی ئەوانیتریش ڕەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ کراون. . ئەو بەرپرسەی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، تەمەنی باوک و کوڕە نەدۆزراوەکە هێشتا نادیارە، بەڵام تەمەنی دایکەکە 45 ساڵە و تەمەنی کچەکە 17 ساڵە و کوڕەکەی دیکەش 9 ساڵانە.