گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نرخی عومرە کەم کرایەوە

2021.09.10 - 17:13
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی عومرە کەم کرایەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نرخی عومرە لە هەزار و 500 دۆلارەوە کەم کرایەوە بۆ هەزار دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا نیاز نه‌قشبه‌ندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە  ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی پلانێکی گونجاوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لە ھەنگاوی یەکەم توانرا نرخی عومرە لەبەشێکی کۆمپانیاکان داشکێندرێ لە هەزار و 500 دۆلارەوە بۆ هەزار دۆلار." 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، " بەردەوام  دەبین  بۆ گرتنەبەری ھەر ڕێکار و ھاوکارییەک بۆ کۆمپانیاکان بەتایبەتی ئەوانەی نرخەکانی عومرە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان و  عومرەکاران دادەبەزێنن، بۆ ئەمەش پلانی تر لەبەردەستدایە."