گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەندێكیان پاكەوان و دایەنن

فەرەنسا بەیەكجار ڕەگەزنامەی بەخشییە 12 هەزار كەس

2021.09.10 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
فەرەنسا بەیەكجار ڕەگەزنامەی بەخشییە 12 هەزار كەس

ناس کورد- 

حكومەتی فەرەنسا رەگەزنامەی بەخشییە 12 هەزار كارمەندی بواری بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا بەگوێرەی بەرنامەیەكی تایبەت كە پاداشتكردنی خەڵكانی خزمەتگوزارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حكومەتی فەرەنسا لە روونكردنەوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (10ی ئەیلولی 2021)  جەختی لەوەكردەوەتەوە بەخشینی ڕەگەزنامە بۆ جەنگاوەرانی هیڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنایە، لەكۆی 16 هەزار داواكاری ئیستا 12 هەزار و 12 كەسیان بوونەتە خاوەنی پاسپۆرتی فەرەنسی بەبێ ئەوەی مەرجی پێنج ساڵ مانەوەشیان لە وڵات تەواو كردبێت. 

 

ئەوانەی رەگەزنامەیان وەرگرتووە بەپێی ئەم پرۆگرامە هەندێكیان پاكەوان یان دایەنی منداڵانن یان خزمەتگوزاری لە ماڵەكاندا پێشكەش دەكەن و سەرجەمیان لە كەرتە پزیشكی و پەرستارییەكاندا نین بەڵام سەرجەمیان لە بارودۆخی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنادا بووە و پەیوەندی بەم پەتایەوە هەیە. 

 

هەر لە داواكارییەكانی 2020 تائێستا 61 هەزار و 371 كەس بوونەتە خاوەن رەگەزنامەی فەرەنسا.