ناس کورد-
بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکوک هۆشداری لە تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا دا و دەڵێت، 95%ی توشبووانی کۆرۆنا دۆخیان مەترسیدارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا نەبیل بوشناق، بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوک (هەینی 10ی ئەیلولی 2021) هۆشداریدا لەوەی پەتای كۆرۆنا لەشارەكە لەم چەند رۆژەی دواییدا تەشەنەی سەندووە و ڕایگەیاند، " لەسەدا 95ی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخیان مەترسیدارە."
بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك داوای لە پارێزگار و ئەندامانی شانەی قەیرانیش كردووە، كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدەن و تیایدا لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕابسپێرن رێگە بە كۆڕ و كۆبوونەوە و ئاهەنگ و رێورەسمی پرسەدانان نەدرێت."