گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فاروقی مەلا مستەفا لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنی ڕوونکردنەوە دەدات

2021.09.10 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
فاروقی مەلا مستەفا لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنی ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

نوسینگەی فاروق مەلا مستەفا لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ناوبراو و گرتنی چواردەوری ماڵەکەی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، هەموو ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و ئەوان دوورن لە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەکەدا کە (هەینی 10ی ئەیلولی 2021) بڵاوکراوەتەوە هاتووە، "لەچەند میدیایەكی كوردی  و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چوار دەوری مەكتەكەی كاك (فاروقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوە و فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێرەوە رایدەگەیەنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دوورن لە راستیەوە و بەشێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوە دەچێت، ئەو كێشە و ململانێیانەی كە ڕوو دەدەن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانمان نابێت." 



دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

 

ڕاگەیاندراوێك لە مەكتەبی فاروق مەلا مستەفاوە

 

لەچەند میدیایەكی كوردی  و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چوار دەوری مەكتەكەی كاك (فاروقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوەو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنرێت.

 

لێرەوە رایدەگەیەنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دوورن لە راستیەوەو بەشێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوە دەچێت، ئەو كێشەو ململانێیانەی كە روو دەدەن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانمان نابێت.

 

لێرەوە بە هەموو لایەكی رادەگەیەنن ئێمە دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسیەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بە گشتی، وە دوورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی.

 

ئێمە سەربەخۆین و دوورین لە كاروباری حزبایەتی لە هەرێمی كوردستان.

مەكتەبی فاروقی مەلا مستەفا

10/9/2021