گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو

2021.09.10 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو

ناس کورد-

راپۆرتێكی رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن پێشبینی دەكات رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی 10ی مانگی داهاتووی زۆر كەم بێت و هیچ جۆش و خرۆشێكی جەماوەریی نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتی رۆژنامەكە (10ی ئەیلولی 2021) كە "ناس كورد" خوێندویەتییەوە باس لەوە دەكات جگە لە حیزبەكان هیچ ناوەندێكی جەماوەریی عێراق بە حەماس نییە بۆ هەڵبژاردن و جۆرێك لە "ساردی جەماوەری" هەیە دەربارەی ئەوەی ناونراوە "زەماوەندی هەڵبژاردن". 

 

راپۆرتەكە باس لەوەش دەكات هۆكاری ساردی خەڵك دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەناو شیعە و سوننە و كورد هەمان هێزە تەقلیدییەكانی جاران جڵەویان بەدەستەوەیە كە ماوەی 18 ساڵە كۆنترۆڵی وڵاتیان كردووە. 

 

هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو دوا هەڵبژاردن (2018) رێژەی بەشداری دەوروبەری 40% بووە، زۆر قسەش هەیە كە 30% بووبێت.

 

راپرسییەكی پێشتری سەنتەری كلوذا بۆ توێژینەوە كە لە 18 پارێزگا ئەنجام دراوە گەیشتبووە ئەو ئەنجامەی 57% دەنگدەران بایكۆتی هەڵبژاردنی 10 ئۆكتۆبەری داهاتوو دەكەن و دەوروبەری 15% یش هێشتا خۆیان ساغ نەكردووەتەوە.