ناس کورد-
لە ڕووداوێکدا لە وڵاتی میسر، چێشتخانە لەسەر ڕووباری نیل لەکاتی نان خواردنی ئێوارەی سەردانیکەرانیدا ژێر ئاو کەوت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی میسڕ و ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، ئێوارەی دوێنێ (پێنجشەممە 9ی ئەیلولی 2021) لە شاری مەنسورەی ئەو وڵاتە، چێشتخانەیەک لەسەر ڕووباری نیل دەکەوێت بە لادا و ژێر ئاو دەکەوێت، لەکاتێکدا سەردانیکەرانی چێشتخانەکە نانی ئێوارە دەخۆن.
ئاماژە بەوەشکراوە، "پێش ژێر ئاوکەوتنی چێشتخانەکە تیمەکانی فریاگوزاری سەرجەم میوانەکانیان بردووەتەدەرەوە و چێشتخانەکە چۆڵکراوە.
ئەوەش خراوەتەوو، لە ڕووداوەکەدا ژمارەیەک لە میوانەکان کەوتوونەتە ناو ئاوەکەوە و سێ کەسیش برینداربوون، بەڵام سەرجەمیان ڕزگارکراون.