گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەگەری بێ کارەبا بوون هەیە’’

مەترسی لەسەر کارەبای سلێمانی و گەرمیان دروست دەبێت

2021.09.10 - 09:10
App store icon Play store icon Play store icon
مەترسی لەسەر کارەبای سلێمانی و گەرمیان دروست دەبێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی دزینی ئاسنی تاوەرەکانی کارەباوە لە سنوری ناحیەی سەنگاو، مەترسی کەوتنی تاوەرەکان و بێ کارەبا بوونی نیوەی سلێمانی و گەرمیان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، "ماوەیەکە لەلایەن کۆمەڵێک کەسی نەفس نزمەوە، لە سنوری ناوچەی سەنگاو ئاسنی ئەو تاوەرانە دەدزرێت کە کارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوێزنەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەوەش جگە لە زیانی مادەی کە  بە زیاتر لە 200 ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت، مەترسی کەوتنی تاوەرەکان و بێ کارەبا بوونی نیوەی سلێمانی و گەرمیان هەیە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنورەکە خۆشبەختانە توانراوە چەند کەسێک دەستگیر بکرێت و دەستخۆشیان لێدەکەین." 

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "داواکارین لایەنە پەیوەندیدارەکان کاری جدی بکەن بۆ بنەبڕکردنی ئەوە دیاردەیە و بەسزاگەیاندنی تاوانباران، چونکە ئەو تاوانێکە بەرامبەر سلێمانی و گەرمیان."

May be an image of sky

May be an image of outdoors

May be an image of sky

May be an image of sky and road

May be an image of sky