گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەو سەرکردایەتییەی یەکێتی کە ’’ئەگەری تیرۆرکردنی هەبوو’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.09.10 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو سەرکردایەتییەی یەکێتی کە ’’ئەگەری تیرۆرکردنی هەبوو’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

شێرکۆ میروەیس، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، هێزەکەی ئاسایش بۆ پاراستنی ئەو چوونەتە گوندی ئەڵمانی، چونکە چەند کەسێکی گومانلێکراوە پرسیاری ماڵیان کردووە، ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئەگەری تیرۆرکردنی هەبووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی ڕابردوو هێزێکی ئاسایشی سلێمانی چوونە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گوندی ئەڵمانی و ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا شێرکۆ میروەیس، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، "دوای کاتژمێر 10:00ی شەوی ڕابردوو ژمارەیەك كەسی گومانلێكراو، لەناو پڕۆژەی گوندی ئەڵمانی لەسلێمانی زیاد لەچەند جارێك پرسیاری ماڵی منیان كردبوو، هەربۆیە دوای ئاگاداركردنەوەیان، هێزەكانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنەكە بەڵام گومانلێكراوەكان هەڵاتوون و لێكۆڵینەوەش لەوبارەیەوە بەردەوامە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەكی بەكەناڵی NRTیەوە نیە و دەبوو زۆر بەرپرسیارانە و پیشەییانە رەفتاریان لەو بارەیەوە بكردایە."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: ئاسایشی سلێمانی ئەگەری تیرۆرکردنی سەرکردایەتییەکی یەکێتی ئاشکرا دەکات

 

May be an image of 1 person and standing