گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ئاسایشی سلێمانی ئەگەری تیرۆرکردنی سەرکردایەتییەکی یەکێتی ئاشکرا دەکات

2021.09.10 - 02:25
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی سلێمانی ئەگەری تیرۆرکردنی سەرکردایەتییەکی یەکێتی ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ئەو هێزەی لە ناوەوە و دەرەوەی گوندی ئەڵمانی جێگیركراون ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی کەسایەتییەک چوون نەک هەڵکوتانەسەر هیچ کەناڵ و کەسایەتییەک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی، لە زاری موقەدەم یاسین، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، "سەرلەئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە چەند كەسێك بە دوو ئۆتۆمبێل چوونەتە سەر ماڵی یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی شاری سلێمانی، هەڕەشەیان لێکردووە و كار گەیشتووەتە ئەگەری تیرۆركردنی، بەڵام مەفرەزەیەكی ئاسایشی سلێمانی بەهانای كەسایەتییەكەوە چوون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەگەڵ گەیشتنی هێزەكەی ئاسایش، هێرشكەرەكان هەڵهاتوون و هێزەکەش بۆ هەڵکوتانەسەر هیچ کەناڵ و کەسێک نییە." 

 

ڕوونیشی کردووەتەوە، "هێزەكەی ناوەوە و دەرەوەی گوندی ئەڵمانی بۆ پاراستنی ئەو كەسایەتییە و سەرجەم دانیشتووانی گوندی ئەڵمانی ماونەتەوە و شوێنەكەش زۆنی هیچ كەس و لایەنێك نییە و وەك هەر گەڕەك و ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت لەكاتی بوونی هەر مەترسییەكدا." 

 

ئەو کەسایەتییەی کە ئاسایشی سلێمانی باسی دەکات، شێرکۆ میروەیس، سەرکردایەتی یەکێتی و پەرلەمانتاری ئەو حزبەیە لە پەرلەمانی عێراق.