کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دەستەی کەشناسی فەرەنسا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی لەمرۆ هەینییەوە کەوتووەتە ژێر شەپۆلێکی گەرمای بەهێزەوە، کە زۆربەی ئەوروپای ناوەڕاستی گرتووەتەوە. . ئەمڕۆ هەینی دەستەی کەشناسی فەرەنسا 44.3 پلەی گەرمای لە وڵاتەکە تۆمار کرد، کە ئەو پلەیە لە هەرێمی فۆکڵوز لە باشووری وڵاتەکە تۆمارکراوە، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە کە لە 2003وە لە فەڕەنسا تۆمار نەکراوە. . وڵاتی ئەڵمانیاش کە ماوەی 70 ساڵە شەپۆلی هاوشێوەی بەخۆیەوە نەدیوە، پلەی گەرما تیایدا گەیشتووەتە 39 پلە. . لە 21ى تەموزی 2003 شەپۆلیكی هاوشێوەى گەرماى ئەمساڵ، ڕووی لە ئەوروپا کردووە، کە پلەی گەرمای فەڕەنسا گەیشتووە 44 پلە، هەر لەو ساڵەدا لە سەرانسەری جیهان 70 هەزار کەس بەهۆى گەرماوە گیانیان لەدەستداوە. . .