گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕۆناڵدۆ هۆکاری گەڕانەوەی بۆ مانچستەر یونایتد ئاشکرا کرد

2021.09.09 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆناڵدۆ هۆکاری گەڕانەوەی بۆ مانچستەر یونایتد ئاشکرا کرد

ناس کورد- 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی لە یەکەم لێدواندا پاش گەڕانەوەی بۆ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ڕایگەیاند، گەڕانەوەی بۆ یونایتد بۆ پشوودان نییە و بەڵکو بۆ بردنەوەی نازناوەکان گەڕاوەتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆنالدۆ لەکاتی واژۆکردنی گرێبەستەکەیدا (پێنجشەممە 9ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "بۆ پشوودان نەگەڕاومەتەوە مانچستەر یونایتد، پێشتر ئەم درێسەم لەبەرکردووە و دەزانم بردنەەی نازناوەکان لەگەڵیدا چ مانایەکی هەیە، بۆیە ئێستا لێرەم بۆ ئەوەی جارێکیتر دووبارەی بکەمەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "توانام هەیە لەگەڵ هاوتیمەکانم بۆ سەرکەوتن و ئامادەم دەستپێبکەم و هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێم، لە سێ بۆ چوار ساڵی داهاتوودا شتی گرنگ روودەدات"