گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکاریی کەشوهەوا

وادەی هەڵگرتنی فێنككەرەوە و هاتنی پایز ئاشكرا كرا

2021.09.09 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی هەڵگرتنی فێنككەرەوە و هاتنی پایز ئاشكرا كرا

ناس کورد- 

سەرچاوە كەشناسییەكانی عێراق ئاشكرایان كرد لە رۆژی شەممەوە لە باكور و باكوری رۆژئاوای عێراق و زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان شەوان پێویستی بە ئامێری فێنككەرەوە نامێنێت و لە رۆژیشدا لەسەر پلەی 25 بەس دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد دوری لە شیكارێكدا بۆ "طقس العراق" كە "ناس كورد" بینیویەتی (9ی ئابی 2021) باس لەوە دەكات ئەكەرچی بەفەرمی 22ی ئەیلول وادەی پایزە بەڵام لە باكور و باكوری رۆژئاوای عێراق و پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و كەركوك و نەینەوە لە رۆژی شەممەوە كەشی پایزە هەستی پێدەكرێت و كەشوهەوا خۆش دەبێت. 

 

دوری ئەوەشی وتووە فێنكبوونی كەش بەجۆرێك دەبێت لە شەودا پێویستی بە سپلیت و موبەڕیدە نامێنێت و لە رۆژیشدا پلەی 25 بەس دەبێت بۆ سپلیت.

 

كەشناسی عێراقی محەمەد ئەلدوری بە شكارێكدا بۆ "طقس العراق" كە "ناس كورد" بینیویەتی (6ی ئەیلولی 2021) باسی لەوە کردبوو، دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ "سهیل" ئاماژەیە بۆ گۆڕانی كەشی هاوینە بەرەو پایز و فێنكبوون بەتایبەت لەكاتەكانی شەودا.  

  

ئەلدوری ئەوەشی ڕوونکردبووەوە، خودی ئەستێرەكە پەیوەندی بە كەشوهەواوە نییە، بەڵام بەگوێرەی ئەزموونی پێشینیان دەركەوتنی لەمیانەی سوڕی زەویدا نیشانەی فێنك بوون و كۆتاییهاتنی گەرمایە.