ناس کورد-
پزیشكەكانی كۆسۆڤۆ مۆبایلێکی جۆری نوۆكیایان لە گەدەی زیندانییەكدا دەرهێنا بەبێ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ بكەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راپۆرتی فرانس پرێس كە "ناس كورد" بینیویەتی (9ی ئەیلولی 2021) زیندانییەكە مۆبایلەکەی قوت داوە بۆ ئەوەی ئاشكرا نەبێت كە بەكاریدەهێنێت، پاش هەستكردنی زۆری بەئازار براوەتە نەخۆشخانەی فێركاری پایتەخت و لەوێ لەرێگەی ئامێری تایبەتەوە مۆبایلەکە لەناو گەدەی كراوەتە سێ پارچە و پاشان بەبێ نەشتەرگەری دەرهێنراوە.
پزیشكەكان ئەوەشیان باس كردووە ماوەی كارەكە دوو كاتژمێر بووە، چوار رۆژیش مۆبایلەکە لە گەدەی زیندانییەكەدا بووە، پاش دەرهێنانیشی پۆلیس زیندانییەكەیان بردووەتەوە بۆ جێگای خۆی و هیچیان لەبارەی حاڵەتەكەوە نەوتووە.