گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانایان پەرەسەندنێكی نوێیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

2021.09.09 - 21:35
App store icon Play store icon Play store icon
زانایان پەرەسەندنێكی نوێیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

ناس كورد-

گەورە پزیشكێكی ئەمەریكی شارەزا لە پەتاكان رایدەگەیەنێت لەگەڵ زۆربەی زانایاندا هاوڕان كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پەتی خیرا و گواستراوەوە گۆڕاوە بۆ ڤایرۆسێكی نیشتەجێ لەگەڵ مرۆڤ و بۆ چەندین ساڵیتر دەمێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دكتۆر سانجا گۆپتا كە لەبەشی پزیشكی كەناڵی CNN ى ئەمەریكی كاردەكات لە دیمانەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (9ی ئابی 2021) باس لەوە دەكات ساڵانە زیاتر لە 45 ملیۆن كەس چاك دەبنەوە لە كۆرۆنا و بەهەزارانیش دەمرن، بەمەش ڤایرۆسەكە لەپەتای خێراوە بووە بەهاورێی مرۆڤ و نیشتەجێ لەگەڵیدا. 

 

دكتۆرە ئەمەریكییەكە باسی لەوەشكرد هەندێ لەو ڤایرۆس و پەتایانەی ئێستا هەن زیاتر لە 100 ساڵە لەگەڵمانن و كۆتاییان نەهاتووە، "لەگەڵ زۆێك لە زانایانی هاوكار و هاورێمدا باسی ئەوەمان كردووە كە كۆرۆناش بەهەمانشێوە دەمێنێتەوە، دەبێت بە كوتان و بە ماسك خۆمانی لەگەڵدا بگونجێنین و ئەو راستییەش قبوڵ بكەین". 

 

هەروەها دكتۆر سانجا هۆشداری دا وەك دەوڵەت ئەبێت ساڵانە خۆی بۆ ئەگەری هەزاران مردن ئامادە بكات لەناو توشبووان بەهۆی كۆرۆناوە هەر وەك ئەنفلۆنزا، ئەمەشی بە "ڕاستییەكی تاڵ و قورس" دایە قەڵەم.