گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

هێرشێکی توند لە پارتییەوە بۆسەر قوباد تاڵەبانی

2021.09.09 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێکی توند لە پارتییەوە بۆسەر قوباد تاڵەبانی

ناس کورد- 

پێشەوا هەورامی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی هێرشەکانی قوباد تاڵەبانیی بۆسەر پارتی دایەوە و ڕایگەیاند، "بە کۆستەری خەت کاندیدەکانی بردووەتە کەرکوک و لە بازگە وتوویانە ئێمە گروپی گەشتیارین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئەیولی 2021، قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان لە شاری كەركوك بە تانەدان لە سیاسەتەكانی پارتی هەڵمەتی بانگەشەی هاوپەیمانی كوردستانی ڕاگەیاند و جەختیكردەوە "ناهێڵن جارێكیتر كەركوك باجی سیاسەتی هەڵە و سەركێشی بدات".

 

لە بەرامبەر پێشەوا هەورامی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی وەڵامی قوباد تاڵەبانی دایەوە و دەڵێ، "تۆ کە بەکۆستەری خەت ئەمڕۆ کاندیدەکانت بردووەتە کەرکوک بۆچی لە کەرکوک دەنگ هەڵدەبڕیت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بێ ئیمان نەبم لە سەیتەرە وتووتانە بە کاندیدەکانتان ئەمە گروپی گەشتیارین بۆ ئەوەی لەسەیتەرە ڕێگەیان پێبدرێت داخڵ بن."