گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’10 ڕۆژ’’.. هۆکارى مردنى فرمێسک دیاری دەکرێت

2021.09.09 - 18:31
App store icon Play store icon Play store icon
’’10 ڕۆژ’’.. هۆکارى مردنى فرمێسک دیاری دەکرێت

ناس کورد-

باوکى دکتۆر فرمێسک ئاشکرایکرد، پزیشکى دادى هەولێر 10 ڕۆژى دیاریکردووە بۆ وەڵامدانەوەیان و دیاریکردنى هۆکارى گیانلەدەستدانى کچەکەیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرهاد مەلا، باوکى دکتۆر فرمێسک، ئەمڕۆ پێنجشەممە (9ى ئەیلولى 2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند، "ئێمە چاوەڕێى ڕاپۆرتى پزیشکى دادین کە هۆکارى گیانلەدستدانى فرمێسکمان بۆ ئاشکرا بکەن، ئەو ڕاپۆرتەش زیاتر لە 10 ڕۆژى پێدەچێت".

 

وتیشى،  "ئەو مەلەوانگەى فرمێسک تیایدا گیانى لە دەستدا لە ئێستادا داخراوە."

 

فەرهاد مەلا باسى لەوەشکرد، داخستنى مەلەوانگەکە لەسەر داواى ئەوان نەبووە، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە بووە. 

 

"ناس کورد" پەیوەندى بە پۆلیس و پزیشکى دادى هەولێرەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبوون هیچ قسەیەک لەو بارەیەوە بکەن.