کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- چین سزاکانى سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە ڕەتدەکاتەوە، نوێنەرى ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەى ڤییەنا ئاماژەى بەوەکرد، سیاسەتەکانى ئەمریکا دژ بە ئێران ڕەتدەکەنەوە. . فو کۆنگ، نێردەى چین لە کۆبوونەوەى ڤییەنا ئەمڕۆ ڕایگەیاند: "سزاى یەکلایەنانە بۆ سەر ئێران ڕەتدەکەینەوە، هەروەها پێویستە گەرەنتى هەبێت بۆ پارێزگارى لە وزەى جیهان". . ئەو وتانەى نێردەکەى چین لەکاتى ئاڕاستەکردنى پرسیارێک بوو لەبارەى ئەوەى، چین تا چەند بڕیارەکانى ئەمریکا بۆ سەپاندنى سزاکان و قەدەغەى کڕینى نەوتى ئێران جێبەجێ دەکات؟، ئەویش لە وەڵامدا وتى: "چین سزاکانى ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە". . نێردەکەى چین، ئەوەشى ئاشکرا کردووە، وڵاتەکەى بەتەواوى دژى ئەوەیە کە ئەمریکا هەنگاوى بۆ دەنێت، "کە قەدەغەى کڕینى نەوتى ئێرانە بۆ ئەوەى هەناردەى نەوتى ئەو وڵاتە بگاتە سفر". . .