گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’مسۆگەر نییە’’

لێدوانێک لە وەزیری دارایی هەرێمەوە لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و 200 ملیارەکە

2021.09.09 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لە وەزیری دارایی هەرێمەوە لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و 200 ملیارەکە

ناس کورد- 

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگرتنی 20 هەزار مووچەی ڕاگەیاند و دەشڵێت، پێویستیان بە 900 ملیار دینار هەیە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و 200 ملیارەکەی بەغداش مسۆگەر نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات جەناب، وەزیری دارایی هەرێم (پێنجشەممە 9ی ئەیلولی 2021) بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، "20مووچەی 20 هەزار فەرمانبەری هەرێم ڕاگیراون کە زیاتر لە لە مووچەیەکیان هەبووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی پێویستی بە 900 ملیار دینار هەیە." کە لەئێستادا بە داهاتی نەوت و ناوخۆ و ئەو 200 ملیارەی بەغدا دەینێرێت دابینی دەکات. 

 

وەزیری دارایی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، ئەو بڕەی کە لە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقیەوە دەنێردرێت (200 ملیارەکە) بە تەواوی مسۆگەر نییە.

 

سەبارەت بە داهاتی ناوخۆش وەزیری دارایی هەرێم ڕوونیکردووەتەوە، "داهاتی ناوخۆ لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی دیکە دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی مانگانە بە 240 ملیار دینار دەخەمڵێنرێت."