گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی دەڵێت

قوباد تاڵەبانی بەهێرشكردنە سەر پارتی هەڵمەتی بانگەشەی لە كەركوك دەستپێكرد

2021.09.09 - 16:57
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی بەهێرشكردنە سەر پارتی هەڵمەتی بانگەشەی لە كەركوك دەستپێكرد

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان لە شاری كەركوك بە تانەدان لە سیاسەتەكانی پارتی هەڵمەتی بانگەشەی هاوپەیمانی كوردستانی ڕاگەیاند و جەختیكردەوە "ناهێڵن جارێكیتر كەركوك باجی سیاسەتی هەڵە و سەركێشی بدات".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە وتارەكەیدا ئێوارەی ئەمڕۆ (9ی ئەیلولی 2021) قوباد تاڵەبانی لە كەركوك جەختی لەم خاڵانە كردەوە:

 

ـ كۆتاییهێنان بە ئیدارەی ئێستای خۆسەپێنی كەركوك و دانانی پارێزگارێكی نوێ. 

 

ـ  هەندێك لایەن لەخەمی بنەماڵەیەك و عەشیرەتێك و كۆمەڵێك كەسن.

 

ـ هاوپەیمانی كوردستان وەك ئەو لایەنانە نییە زوو هەڵدەچن و زوو كۆڵ دەدەن و لەسەر حسابی خەڵك. 

 

ـ لایەنیتر هەیە باوەڕی بەچارەسەركردنی كێشەكان نییە لەگەڵ بەغدا و هەركات بێت سەركێشەی سیاسی دەست پێ دەكەنەوە و كەركوك و كوردستان دەخەنەوە بەر مەترسی. 

 

ـ لایەن هەیە ئەگەر دانووستانیش بکەن تەنیا بۆ مسۆگەرکردنی پۆستەکانی بەغدا نەک بۆ دابینکردنی موچە و بودجە و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بۆ خەڵکی کوردستان. 

 

ـ دەبێت بڕیاری كەركوك لە كەركوك بێت و تەنها ئەوان بۆیان هەیە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.

 

ـ هەرچی هێزە بچوکەکانی ترە، نە خاوەنی سەنگ و قورسایین، نە کەس گوێیان لێدەگرێت لە بەغداد.

 

ـ ئێمە وەک ئەو لایەنانەی دیکە نین کە زوو هەڵبچین و زوو کۆڵ بدەین و لەسەر حیسابی قوت و موچەی خەڵک. 

 

ـ هەر ئەوانن چەندین ساڵە ڕێگە نادەن هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بکرێت چونکە لە بڕیاری ئێوەی کەرکوکی دەترسن، هەر ئەوانەن چەندین ساڵە ڕێگە نادەن پارێزگارێک بۆ کەرکوک دابنرێت کە نوێنەری راستەقینەی ئیرادەی کەرکوکییەکان بێت.