گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پەیوەندی بە ئێمەوە نییە’’

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

2021.09.09 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

ناس کورد- 

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، هەندێ کەسی بێ بنەما و بەدەر لەیاسا بە دروستکردنی پەیجی ساختە بەناوی دامەزراوەکانی وەزارەتی کارەبا زانیاریی هەڵە بڵاودەکەنەوە و هاووڵاتیان تووشی سەرلێشێواوی دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

 

بەداخەوە هەندێ کەسی بێ بنەما و بەدەر لەیاسا دەیانەوێت بە فرتوفێڵ و سوود وەرگرتنی خراپ لە ناوی دامەزراوە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی کەرتی کارەبا، ڕای گشتی بە لاڕێدا بەرن و هاووڵاتیان تووشی سەرلێشێواوی بکەن و، بە دروستکردنی پەیجی ساختە بە ناوی دامەزراوەکانی وەزارەتی کارەباوە زانیاریی هەڵە بڵاو دەکەنەوە.

 

پەیجێک بە ناوی پێوەری زیرەک دروستکراوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانی و پرۆژەی پێوەری زیرەكەوە نییە و ژمارە تەلەفۆنی پێوەری زیرەکی هەولێرشیان لەسەر داناوە.

 

هاووڵاتیان و بەکاربەرانی تۆڕەکانی سۆشیال میدیا دەتوانن بە سەردانکردنی پەیجەکانی فەرمی وەزارەتی كارەبا زانیاریی پێویست سەبارەت بە کارەبا بەدەست بێنن لەوانە:

 

- وەزارەتی کارەبا

- بەڕێوەبەرایەتییەكانی گشتی كارەبا لە  پارێزگاکان.

- پرۆژەی تۆڕی زیرەك KRG Smart grid

لینکی پەیجی فەرمی تۆڕی زیرەک: https://www.facebook.com/krgsmartgrid/