گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

وادەیەکیتر بۆ هاتنی بارستە هەوای فێنک ڕاگەیەنرا

2021.09.09 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەکیتر بۆ هاتنی بارستە هەوای فێنک ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات رۆژى شەممە کاریگەری بارستە ھەوای فێنکی ئەوروپا روو لە هەرێم بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، سبەی ھەینی ١٠-٩-٢٠٢١ پلەکانی گەرما ھاوشێوەی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی جێگیر ئەمێنێتەوە.

 

هەروەها پێشبینیدەکات، دوو سبەی شەممە ١١-٩-٢٠٢١ کاریگەری بارستە ھەوای فێنکی ئەوروپا لەسەر هەرێم دەستپێبکاتەوە و ھەست بە فێنکبوونی زیاتری کەش و ھەوا دەکرێت لەناوچەکەدا بەتایبەت لەناوچەکانی گەرمیاندا کە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بۆ سنوری نێوان ٣٩ بۆ ٤٠ پلەی سیلیزی.