گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

گۆڕانکاریی نوێ لە سلێمانى؛ بەڕێوەبەرى ناحیەى بەکرەجۆ گۆڕدرا

2021.09.09 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکاریی نوێ لە سلێمانى؛ بەڕێوەبەرى ناحیەى بەکرەجۆ گۆڕدرا

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرى ناحیەى بەکرەجۆ گۆڕدرا و کەسێکى دیکە لە شوێنى دەستبەکاربوو، ئەوەش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانیدا کە ماوەیەکە دەستیپێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قایمقامیەتى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە 9 ئابی 2021، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، عوسمان ئەنوەر وەک بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ لە ئەرکەکەی دەست بەکار بوو، لە شوێنى لوقمان تەرەمارى بەرێوەبەرى پێشووى ناحیەکە.

 

قائیمقامی سلێمانی وتى "دەست بەکاربونی بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانیدایە".

 

ناحیەی بەکرەجۆ یەکێکە لە ناحیەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی و لەرووی کارگێڕییەوە سەر بە قائیمقامیەتی سلێمانییە.