گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار ڕەوتی سەرەكی

پێشبینییەكان: هەڵبژاردن چوار سەری یەكسانی شیعە بەرهەمدەهێنێت 

2021.09.09 - 13:00
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەكان: هەڵبژاردن چوار سەری یەكسانی شیعە بەرهەمدەهێنێت 

ناس کورد-

 

راپۆرتێكی شەرقولئەوسەت پێشبینی دەكات چوار ڕەوتی سەرەكی شیعە كورسییەكانی ئەم پێكهاتەیە ببەنەوە بەبێ ئەوەی هیچیان زۆرینەیەكی یەكلاكەرەوە بەسەر ئەوانیتردا بەدەستبهێنن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتی رۆژنامە لەندەنییەكە 09ی ئابی 2021) كە "ناس كورد" خوێندویەتییەوە پێیوایە لە قۆناغی داهاتوودا "چوار سەری یەكسان" ی شیعە لەهەناوی هەڵبژاردنەوە لەدایك دەبن بەبێ ئەوەی هیچیان زۆرینەی یەكلاكەرەوە بەسەر ئەوانیتردا بەدەستبهێنێت.

 

راپۆرتەكە ئەوەش دەخاتەڕوو كە نەخشەی بەرایی هەڵبژاردن ئەوە دەردەخات، ئەگەر شتی كتوپڕ ڕوونەدات ئەوە چوار لیست كورسییەكانی شیعە دەبەن كە ئەوانیش لیستی موقتەدا سەدر، فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری، دەوڵەتی یاسای مالیكی، "هێزەكانی دەوڵەت" ی حەكیم و عەبادی. 

 

هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو لەپاش هەڵبژاردن بەریەككەوتن لەنێوان ئەم چوار لیستە زۆرتر دەبێت و هاوپەیمانی و لیستە گەورە كۆكەرەوەكان ئەتوێنەوە و جەمسەری جیاوازی ناكۆك لەبارەی چۆنییەتی حوكمڕانی لەدایك دەبن. 

 

پێشتر بەها ئەعرەجی جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق، پێشبینی ئەوەی كردبوو بەڕێژەی 80% شیعەكان ناچارببن مستەفا كازمی جارێكیتر بكەنەوە بەسەرۆك وەزیران لەبەر دوو هۆكاری سەرەكی كە یەكەمیان كارنامە و شایستەیی خۆیەتی و دووەمیش نەگەیشتنە رێككەوتنی جەمسەرە شیعەكان كە رەنگە 8_10 كاندیدیان هەبێت بۆ سەرۆكایەتی وەزیران.