گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزیرى دارایی هەرێم: ناتوانین بڵێن هاتنى 200 ملیارەکەى بەغدا مسۆگەرە

2021.09.09 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دارایی هەرێم: ناتوانین بڵێن هاتنى 200 ملیارەکەى بەغدا مسۆگەرە

ناس کورد-

 

وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ناتوانن بڵێن هاتنى 200 ملیار دینارەکەى بەغدا مسۆگەرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات جەناب وەزیرى دارایی لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "رووداو" ئەمڕۆ پێنج شەممە وتى "بەپێی یاساى بودجە دەبێت مانگانە لانى کەم 900 ملیار دینارمان بۆ بێت، بەڵام ئەو بڕە نایەت".

 

وتیشى ئەو دۆخەى بەسەر هەرێمدا "سەپێنراوە"، هەرێمى خستووەتە ژێر قەرزێکى 28 ملیار دۆلارییەوە.

 

 لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی چاکسازی، ئاوات جەناب وتى "هیوادارم بەخێر بشکێتەوە بۆ چاکسازی."

 

باسى لەوەشکرد، لایەنێکى ناو یەکێتى 2 ملیۆن دۆلارى بۆ لێدانى گۆڕان خەرجکردووە.