گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بارەگا دەکاتەوە

دوای چوار ساڵ پارتی گەڕایەوە كەركوك

2021.09.09 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
دوای چوار ساڵ پارتی گەڕایەوە كەركوك

ناس کورد-



پارتی بۆ یەكەمجار دوای چوار ساڵ گەڕایەوە كەركوك و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا چەند بارەگایەك بكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵا، كاندیدی پارتی بۆ پەرلەمانی عیراق، بە پێگەى (كەركوك ناو)ی وت "چوارشەممە 8ی ئەیلول گەڕامەوە كەركوك و دەستمان بە ئامادەكارییەكان كرد بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن".

 

وتیشى  "لە چەند رۆژی داهاتودا بارەگا دەكەینەوە و لەوێوە دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەین بەمەبەستی جۆشدانی جەماوەری خۆمان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق".

 

ئەوە یەكەم گەڕانەوەی پارتییە بۆ كەركوك، دوای ئەوەی لە روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017دا تەواوی بارەگاكانیان چۆڵكرد.

 

ئەو حزبە لە هەڵبژاردنی رابردودا كە لە ئایاری 2018 بەڕێوەچوو، لە كەركوك بەشداری هەڵبژاردنی نەكرد و پارێزگاكەی بە "داگیركراو" وەسفكرد، مەرجی گەڕانەوەشی ئەوەبوو دۆخی پارێزگاكە ئاساییبكرێتەوە و بارەگاكانی رادەستبكرێنەوە.

 

شاخەوان عەبدوڵا وتی "هیچ رێگرییەک نەبووە بۆ گەڕانەوەم، بەڵام ناتوانین پێشوەختە لەسەر هەندێك بابەت قسە بکەین و نامانەوێت هەندێك زانیاری هەیە بیدرکێنین، بەڵام لە رۆژانی ئایندەدا دەیبینن بەفعلی بارەگای خۆمان دەکەینەوە".

 

لە ئێستادا كە ئەو حزبە بۆ بانگەشە گەڕاوەتەوە، دەیان بارەگای حزبیی و ئەمنیی هێشتا دەستیبەسەرداگیراوە، لەوانەش بارەگای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كەركوك - گەرمیانی حزبەكە كە كراوەتە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك.