گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

39 کیلۆ ماددەى هۆشبەر بە شاندەکەى سەرۆکى بەڕازیل گیرا لەکاتى بەشدارى کۆنگرەى G20

2019.06.28 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
39 کیلۆ ماددەى هۆشبەر بە شاندەکەى سەرۆکى بەڕازیل گیرا لەکاتى بەشدارى کۆنگرەى G20

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر بەو شاندەی بەڕازیل گیرا، کە بۆ بەشداری لە کۆنگرەى کۆنگرەی G20 ڕوویان لە ژاپۆن کردبوو. . پۆلیسی ئیسپانیا 39 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان لەناو یەکێک لەو فڕۆکانەی شاندی بەڕازیلدا گرتبوو، کە بەرەو ژاپـۆن بەڕێکەوتبوو، بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی G20. . پۆلیس دەستبەجێ یەکێک لە پاسەوانەکانی سەرۆکی بەرازیلی دەستگیر کردووە، کە بەرپرسی پاراستنی سەلامەتی تیمەکە بووە و دواتر دانی بەوەدا ناوە ماددەکە ئەو هەڵیگرتووە. . پاسەوانەکە ناوی (مانۆێڵ سیلڤا ڕۆدرێگێز)ە، هەروەها بۆ چەند جارێک لەگەڵ سێ سەرۆکی بەڕازیلدا لەو گەشتانەدا بەشدار بووە وئەو بڕە ماددەى هۆشبەرەى کە لەجۆرى کۆکایـین بووە، کردویەتییە نێو 37 کیسی بچوکەوە. . لای خۆشییەوە، سەرۆکی بەڕازیل لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، دوورو نزیک ئەو کارە پەیوەندی بە شاندەکەیەوە نییە و ئەو کەسەش کە بەرپرسە لەو کارە، سزای خۆی وەردەگرێت کە بەو کارەی دەردەکەوێت پۆستەکەی بۆ ئەو کارە بەکارهێنابێت. .