گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئێران پێگەى حزبە کوردییەکانى لەسنورى هەرێم بۆمبارانکرد

2021.09.09 - 09:50
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران پێگەى حزبە کوردییەکانى لەسنورى هەرێم بۆمبارانکرد

ناس کورد-

 

کۆمارى ئیسلامى ئێران بنکەى حزبە کوردییەکانى لەسنورى هەرێمى کوردستان بۆمبارانکرد و تا ئێستا زیانەکان نەزارون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى فەرمى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٦ی بەیانییەوە، ئێران بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکە بە فڕۆکەی جەنگى بووە بۆ سەر سیدەکان، چۆمان و حاجی ئۆمەران.

 

هێرشەکەى ئێران دواى هەڕەشەکانى چەند رۆژى رابردووى فەرماندەکانى سوپاى پاسداران دێت بۆ هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئەو وڵاتە کە بنکەى سەرەکیان لە هەرێمى کوردستانە.