گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەندەڵی لە مەرزەکانی بەغدا

هۆکارەکانی کەمبوونەوەى جوڵەی بازرگانی لە مەرزەکانی باشماخ و پەروێزخان ئاشکرا کران

2021.09.08 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکارەکانی کەمبوونەوەى جوڵەی بازرگانی لە مەرزەکانی باشماخ و پەروێزخان ئاشکرا کران

ناس کورد-

سەرۆكی ژووری بازرگانی‌ و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، چەند هۆكارێك بوونەتە هۆی كەمبونەوەی جوڵەی بازرگانی لەدەروازە سنورییەكانی پەروێز خان‌ و باشماخ كە گرنگترینیان تەشەنەسەندنی دیاردەی گەندەڵییە لەدەروازە سنورییەكانی ناوەڕاست‌و خوارووی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان محەمەد لە لێدوانێکدا بۆ بە ماڵپەری "بازرگانی‌و پیشەسازی"ی سلێمانی کە "ناس کورد" خوێندوویەتییەوە دەڵێت، ماوەی چەند مانگێكە جوڵەی بازرگانی لەدەروازە سنورییەكانی پەروێز خان‌و باشماخ كەمی كردووە، بەهۆی چەند هۆكارێكەوە، كە گرنگترینیان ئەو گەندەڵییەیە باڵی بەسەر دەروازە سنورییەكانی ناوەڕاست‌و باشوری عێراقدا كێشاوەو لەڕێگەی بەرتیلێكی كەمەوە بازرگانان دەتوانن بارەكانیان بەبێ‌ دانی گومرك یان لەبەرامبەر بڕە پارەیەكی كەمدا تێپەڕێنن.

 

دەشڵێت، "هەروەها بەهۆی ئەوەی لەدەروازەکانی ناوەڕاست‌و خوارووی عێراق کارئاسانی دەکرێت لەجۆری پبناسی گومرگیدا کە ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمبونەوەی تێچوی بارەکان بەم ھۆیەشەوە بەشێک لەبازرگانە دیارەکانی ھەرێمی کوردستان کارە بازرگانییەکانیان گواستۆتەوە بۆ ئەو دەروازانە بۆ هێنانی باری كاڵاكانیان کە کەمتری تێدەچێت بەراورد بەهەرێمی کوردستان".

 

 

سیروان محەمەد وتیشی، "هۆكاری دیكەش زۆرن، لەوانە بەرهەمی ناوخۆیمان لەم وەرزەدا ساڵانە زیاد دەكات‌و ھاوردە کردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان بەھۆی پێگەشتنی بەرھەمی ناوخۆییەوە کەم دەکات، هەروەها دۆخی سیاسی ناوچەكە بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئێران‌و عێراقەوە تا ئەندازەیەک نائاسایی بووەو ئەمەش رەنگدانەوەی هەبووە لەدەروازە سنورییەکاندا، جگە لەوەی كە کرێی گواستنەوە لەدەروازەکانی باشماخ بەراورد بەشوێنەكانی دیكە زیاترە".



جەختیکردەوە کە "ئێستا لەهەماهەنگیداین لەگەڵ حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی عێراقیش بۆ ئەوەی لەهەموو دەروازە سنورییەكان یاسا جێبەجێ‌ بكرێت‌و پابەند بن بەرێكارە یاساییەكانەوە‌و لەهەوڵی چارەسەری ئەو کێشەیەداین بۆ ئەوەی جوڵەیەكی زیاتر بكەوێتەوە دەروازە سنورییەكانی باشماخ‌و پەروێز خان‌و توانیویشمانە بازرگانان بهێنینەوە سنورەكانی خۆمان‌و لەهەوڵەکانیشمان بەردەوام دەبین بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە".

 

سەرۆكی ژوور پێیوایە ئەم كێشەیە هەنگاو بەهەنگاو بەرەو چارەسەر كردن دەڕوات، ئە‌و وتی "لەبەرنامەماندایە وەكو ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی لەگەڵ بەرپرسانی مەرزەکان كۆببینەوەو داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكانیش دەكەم كرد کاری جدی بۆ بکرێت‌و ڕێڕەوی بازرگانی لەو دەروازەیە ئاسایی بکرێتەوە".



وتیشی "جوڵەی بازرگانی لەدەروازە سنورییەكانی پەروێز خان‌و باشماخ هەم بۆ هاوڵاتی و بازرگانان گرنگەو هەم بۆ حكومەتی هەرێمیش، كە سەرچاوەیەكی گرنگی بژێویی‌و گەشەی بازركانی‌و دەرامەت‌و داهاتیانە".