گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبدولمەهدی و بارزانی کۆکن لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی نەوتی هەرێم

عێراق بۆرییەکى نوێى گواستنەوەی نەوت بۆ سنوری ئێران ڕادەکێشێت

2019.06.28 - 16:37
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بۆرییەکى نوێى گواستنەوەی نەوت بۆ سنوری ئێران ڕادەکێشێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- عێراق لە پلانیدایە نەوتى کەرکوک لەڕێى بۆڕییەکى نوێى گواستنەوەى نەوەتەوە، ڕەوانەى ئێران بکات. . ماوەی دوو ڕۆژە کۆنفڕانسی ئایندەی نەوتی عێراق لە لەندەن بەڕێوەدەچێت، عێراقیش لە کۆنفراسەدا لەگەڵ بەرپرسانی ڕێکخراوى جیهانى وزەدا، تاووتوێی هەنگاوەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەى دەکات، یەکێک لەو ڕێگایانەشى کە داندراوە بۆ ئەو پلانە، وەک سامرغەزبان، وەزیری نەوتی عێراق، لە کۆنفرانسەکەدا وتی: "ڕاکێشانى بۆرییەکی نوێی نەوتە لەکەرکوکەوە بۆ ئێران". . وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشى ئاشکرا کرد: "هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کار دەکەن بۆ چارەسەری کێشە نەوتییەکانی نێوانیان، لە ئێستاشدا عادل عەبدولمەهدی و نێچیرڤان بارزانی کۆکن لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێکی تەواو بۆ پرسی نەوتی هەرێم". . لەبارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانەوە، وەزیرى نەوتى عێراق، دڵنیایی دایەوە کە ناردنى مووچە بەردەوام دەبێت. . کۆنفڕانسی نەوتی عێراق لە لەندەن بەڕێوەدەچێت و تەوەرەی سەرەکی پانێڵەکانی بەرزکردنەوەی ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت و گازی عێراقە، هەروەها دابینکردنی تەکنەلۆژیا پیشکەوتووەکان لە وەبەرهێناندا و پاراستنی ژینگە و دابیکردنی پێداویستییەکان لەو کەرتەدا. .