گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوشکێکی لەگەڵ بووە

’’سێ گومان’’.. باوکى فرمێسک نهێنییەکانى مردنى کچەکەى ئاشکرادەکات

2021.09.08 - 19:22
App store icon Play store icon Play store icon
’’سێ گومان’’.. باوکى فرمێسک نهێنییەکانى مردنى کچەکەى ئاشکرادەکات

ناس کورد-

لەپاڵ خەمى لەدەستدانى لەناکاوى کچە 25 ساڵانەکەى کە هێشتا تەواوى دڵ و دەروونى داگیرکردووە، دیارنەبوونى هۆکارى ڕاستەقینەى مردنى ئەوەندەى تر فەرهادى خەمبارکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرهاد سەرلەبەیانى سێشەممە، 7ى ئەیلولی2021، تووشى شۆک بوو کاتێک هەواڵى لەهۆشخۆچوونى فرمسێکى کچى پێدرا لەمەلەوانگەیەکى هەولێر، کە جارێکى تر بەزیندویی نەیبینییەوە.

 

فەرهاد کە هێشتا شۆکى ڕووداوەکە بەرینەداوە، ئێستا بەدواى ڕاستییەکانى مردنى فرمێسکى کچیدا وێڵە، کە چۆن لەمەلەوانگەیەکدا خنکاوە لەکاتێکدا مەلەوانێکى بەتوانا بووە.

 

فرمێسک ماوەى مانگێک بوو بۆ چارەسەرى تەندروستى و لەسەر بنەماى راوێژى پزیشک دەچووە ئەو مەلەوانگەیە، ئەو بەیانییەى گیانى لەدەستدا خوشکێکى بچوکى تەمەن هشت ساڵانى لەگەڵ بووە.

 

فەرهاد مەلا باوکى دکتۆرە فرمێسک، ئەمڕۆ چوارشەممە (8ى ئەیلولى 2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند، "مردنى کچەکەمان جێگەى گومانە چونکە دکتۆرە فرمێسکى کچم مەلەوانێکى بە توانا بووە پێنجشەممەى ڕابردوو لە بەنداوى موسڵ مەلەوانى کردووە".

 

رونیشیکردەوە، گومانەکەیان لەسێ رووەوەیە، "خوشکێکى هەشت ساڵانى لەگەڵ بووە کاتێک چووە بۆ دەستشۆر تا هاتوەتەوە بەویان وتوە دکتۆرە پێى هەڵخلیسکاوە ئێستا دکتۆر دێن بۆ چارەسەرى. دووەم کاتژمێر 9:30 خولەک لە مەلەوانگەکەوە پەیوەندیان پێوەکردم وتیان کچەکەتان لە هۆشخۆى چووە".

 

باوکى دەڵێت، گومانى سێیەم ئەوەیە "لەو کاتەى پەیوەندیان پێوەکردم تا چونم بۆ پزیشکى دادوەرى ماوەى 20 - 25 خولەکى خایاند تەرمەکەیان داینەوە بەبێ ئەوەى هۆکارى گیان لەدەستدانەکەیمان پێ بڵێن لە پزیشکى دادوەرى".

 

سەربارى گومانەکان، باوکى هێشتا هیچ سکاڵایەکى تۆمارنەکردووە و چاوەڕوانى راپۆرتى پزیشکى دادە بۆ دیاریکردنى هۆکارى مردنى.

 

فرمێسکى پزیشک جگە لە کارى پزیشکى ددان هونەرمەند بوو، لەچەند مانگى رابردوودا پرۆژەیەکى بۆ گونجاندنى هونەرو پزیشکى بەناوى (هونەر و تەندروستى لە پێناو مرۆڤایەتى) راگەیاند.

 

بڕیار بوو فرمێسک لە چوارچێوەى پرۆژەکەیدا مانگى داهاتوو بچێتە وڵاتى کەنەدا و دواتر ئەمریکا، بەڵام مەرگ ڕێگەى پێنەدا.

 

بەردەوام فرمێسک دەیوت، "پێویستە خەڵکى کوردستان ڕێککارى بکەن نەک جوانکارى لەبەرئەوەى ڕوخسارى خەڵک شێوێنراوە بە جوانکارى"، فەرهاد وایوت.