ناس کورد-
ڕاوێژکارێک کە هاوکاری دەسەڵاتدارانی باجی سویدی دەکات بە شێوەیەکی سەیر سیستمەکەی تێک دەدات و بۆ ماوەی 55 کاتژمێر پەیوەندی بە تەلەفۆنەکەى خۆیەوە دەکات بۆئەوەى وا نیشان بدات سەرقاڵی قسەکردنە لەگەڵ کڕیارەکاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاپۆرتی دیسپلینی دەسەڵاتی باجەکانی سویددا هاتووە، "لە جیاتی وەڵامدانەوەی پەیوەندیی کڕیارەکانی، ئەندریاس پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی خۆی کردووە بۆ سەرقاڵبوون بە سیستەمەکە."
بە وتەی دەسەڵاتدارانی باج، دەرکەوتووە لە نێوان 10ی ئازار بۆ 5ی ئایار، ئەو کارمەندە سویدییە تەمەن 28 ساڵە کە بەهۆی کارەکەیەوە ڕووبەڕووی دەرکردن بووەوە، 32 جار تەلەفۆنی بۆ ژمارەکەى خۆی کردووە و 55 کاتژمێر لەسەر هێڵ بووە، کە یەکسانە بە حەوت ڕۆژی کاری ڕاستەقینە لە ماوەی دوو مانگدا.
بەشێک لەو پەیوەندیانەش زۆرجار ماوەیەکی درێژی خایاندووە، ڕاپۆرتەکە دەڵێت.
ئەو کارمەندە کە پۆستەکەی لە ئایاری 2020ەوە وەرگرتووە، لە ساڵی 2021ەوە و بەهۆی کۆرۆناوە لە ماڵەوە کاری کردووە.
بەڵام لە مانگی نیساندا یەکێک لە بەرپرسەکانی تێبینی کردووە کە پەیوەندیەکانی زۆر درێژە لە پێویستی، دواتر کارمەندەکە دانی بەوەدا نا کە ئەو کارەی کردووە.