ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەسستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند کە بە هاوکاری دوو کەس لە شاری بەسرە کەسێکیان کوشتووە و دواتر بەرەو سلێمانى هەڵهاتبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش،هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، بە سەرپەرشتی و ڕێنماییدەزگای ئاسایشی هەرێم ، لە چوارچێوەی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران و ڕادەست کردنیان بە یاسا ، توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە بە هاوکاری دوو کەس لە شاری بەسرە کەسێکیان کوشتووە.