گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەوڵەتێكی زلهێز پەیوەندی بە حكومەتی تالیبانەوە دەكات

2021.09.08 - 13:07
App store icon Play store icon Play store icon
دەوڵەتێكی زلهێز پەیوەندی بە حكومەتی تالیبانەوە دەكات

ناس کورد-



چین كە یەكێكە لە پێنج ئەندامە سەرەكییەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، پەیوەندییەكانی لەگەڵ كابینەی نوێی حكومەتی تالیبان بەردەوام دەبێت و ئەم هەنگاوەشی پەیوەست دەكاتەوە بە سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەوەی ئەفغانستانەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا (8ی ئەیلولی 2021) جەختی كردەوە چین لە پەیوەندی بەردەوام دەبێت لەگەڵ حكومەتی نوێی ئەفغانستان كە دوێنێ تالیبان ڕایگەیاند و گوتی "رێز لە سەروەری و سەربەخۆیی و یەكێتی خاكی ئەفغان دەگرین". 

 

دوێنێ سێ شەممە تالیبان حكومەتێكی ڕاگەیاند كە بەشی زۆری وەزیرەكانی لە سەركردەكانی بزوتنەوەكە و لە ڕەگەزی پەشتۆنن، چوار لە وەزیرەكانیش پێشتر لە گوانتانامۆ زیندانی بوون.