ناس کورد-
جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردی سلێمانی رایگەیاند، وەرگرتنى ڤاکسین لەلایەن مامۆستایانەوە "ئیجباریی" نییە، پێشبینیشدەکات ئەمساڵ دۆخە باش بێت و خوێندن نەوەستێنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عومەر ئەمین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "دەنگى ئەمریکا" وتى "ئێمه بڕیارێکی وامان نییه ئیجباری بێت کە مامۆستا دەبێت هه‌مووی خۆی بکوتێت، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین زۆرترین که‌س خۆی بکوتێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌ئاسانی پۆله‌کانی خوێندن ده‌وام بکه‌ن، بۆئه‌وه‌ی جارێکی دیکه ڕێگه نه‌گیرێته‌وه له‌خوێندن به‌هۆی کۆرۆناوه."
وتیشى "هیچ بڕیارێکمان نه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بۆ هاتووه و نه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ئیجباری کراوه، بەڵکو ئیختیارییه-ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه".
جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی جەختیکردەوە "ئه‌گه‌ر له هەڵمەتی ڤاکسین بۆ مامۆستایان سه‌رکه‌وتوو بووین و کۆتایی هات ئه‌وکاته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بیر له‌وه دەکاته‌وه هه‌ڵمه‌تێکیش بۆ خوێندکاران بکات".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێشبینی دەکەن ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە پڕۆسەی خوێندن ڕابگیرێت؟ جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتی"من پێشبینی ده‌که‌م ئه‌مساڵ دۆخەکە زۆر باشتر بێت، به‌ڵام چه‌ند ئێمه دەبێت خۆ پارێزیهکه توند بکه‌ینه‌وه و دایک و باوکان وشیار بن، چونکه ئێمه 14 ی مانگ ده‌وام ده‌ست پێده‌که‌ینه‌وه هه‌فتانه ڕێژه‌ی توشبوون وه‌رده‌گرین".