گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانەکانى کازمى

وەفدێکى باڵاى ئەمنى و سەربازى گەیشتنە کەرکوک

2021.09.08 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
وەفدێکى باڵاى ئەمنى و سەربازى گەیشتنە کەرکوک

ناس کورد-

 

وەفدێکى باڵاى سەربازى و ئەمنى عێراق گەیشتنە کەرکوک بۆ جێبەجێکردنى بڕیار و فەرمانەکانى مستەفا کازمى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان، دواى هێرشەکەى ئەم دواییەى داعش لەو پارێزگایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەفدەکە پێکهاتووە لە وەزیرى بەرگرى، سەرۆک ئەرکانى سوپا، راوێژکارى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان، جێگرى پڕۆسە هاوبەشەکانى وەزارەتى بەرگرى و حەشدى شەعبى و ژمارەیەک فەرماندەى سەربازى.

 

وتەبێژى هێزە چەکدارەکانى عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، سەردانەکە لەسەر بڕیارى مستەفا کازمى بووە بە ئامانجى ئاگاداربوونى مەیدانى دۆخى ئەمنى پارێزگاى کەرکوک.

 

وتیشى وەفدەکە لەگەڵ بەرپرسانى کەرکوک کۆبووەتەوە بۆ جێبەجێکردنى فەرمانەکانى مستەفا کازمى، بڕیارەکانى ئەنجومەنى وەزارى ئاسایشى نیشتیمانى.