گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’وەڵامى ددان شکێن’’..هەڕەشەکى توندتر لە پاسدارانەوە بۆ هەرێم

2021.09.08 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
’’وەڵامى ددان شکێن’’..هەڕەشەکى توندتر لە پاسدارانەوە بۆ هەرێم

ناس کورد-

 

فەرماندەیەکى سوپاى پاسداران رایگەیاند، بە هەرێمى کوردستانیان راگەیاندووە کە دەبێت حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانى ئێران لەخاکەکەى دەربکات و وەڵامى "ددان شکێنیان" دەبێت بۆ هەر جوڵەیەک دژى وڵاتەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى میهرى ئێرانى، سەردار سەرتیپ پاسدار محەمەد تەقی ئوسانلوفەرماندەی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدا جەختیکردووەتەوە " هەرێمی کوردستان نابێت گرووپە دژە شۆڕشەکان لە خۆیدا پەروەردە بکات، ئێمە ئەوەمان بە بەرپرسانی ئەو هەرێمی ڕاگەیاندووە کە ئەو گرووپانە ئەبێ دەربکرێن".

 

وتیشى "ئێمە خۆمان ئەو مافە دەدەینە خۆمان، کاتێک ئەوان کارێک بکەن بەرەوڕووی دەبینەوە".

 

"سنوور و ئاسیاش، هێڵی سووری ئێمە و خەڵکی ئەو ناوچەیە، بچووکترین جووڵە و نائەمنی لە لایەن هێزەکانی دژە شۆڕشەوە وەڵامی دددان شکێنی دەبێت".

 

فەرماندەکەى پاسداران باسى لەوەکرد "ئەگەر ئەو چالاکیانەی دوژمنان کۆنترۆڵ نەبێت، لە هەر قووڵاییەکدا بێت ئێمە ئەوێ بە خاکی دوژمن دەزانین و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لە بەرانبەر نائەمنییەک کە بەدوایدان، هەوڵێک بەرانبەر دەدەین".

 

پێشتر و رۆژى دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021، محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران لە هۆشدارییەکدا ڕایگەیاند، کارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دروستکردنی نائارامی لە ناوچە سنورییەکانی ئێران قبوڵنەکراوە و وەڵامیان دەبێت.   

  

لەدوای ئەو هۆشدارییە، رۆژى سێشەممە 7ی ئەیلولی 2021، ڕۆژنامەی "وطن امروز"ی ئێرانی بە مانشێتی گەورە بڵاویکردووەتەوە، "موشەکەکان ئامادەی هاویشتنن."   

  

هاوکات ڕۆژنامەکە پرسێکی دیکەی وروژاندووە و دەڵێت، "پێدەچێت دیوێکی دیکەی هۆشدارییەکەی سوپای پاسداران بەهۆی فرانبوونی چالاکییەکانی مۆسادی ئیسرائیلی بێت لە هەرێمی کوردستانی عێراق."   

  

ئەوەشی باس کردووەتەوە، "کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە هێرشێکدا بۆسەر گروپی مۆسادی ئیسرائیلی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان سێ ئەندامی ئەو گروپە کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون."   

  

بەگوێرەی "وطن امروز" ئەو گروپەی مۆساد، ماوەی چەند مانگێکە لە هەولێرن و زانیاریی تەواویان لەبەردەستدایە لەسەر شوێن و چالاکییەکانیان.   

  

ئەو ڕۆژنامە ئێرانییە دەشڵێت، "هەرچەندە ئەوکات بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەوەیان ڕەتکردەوە هیچ نوسینگەیەکی گروپی مۆسادی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان هەبێت، بەڵام دوای کەمتر لە سێ مانگ لەوە و لە کۆتایی مانگی تەموزی ڕابردوو هەواڵی هێرشێکی موشەکی بۆسەر بنکەیەکی مۆساد لە هەولێر بڵاوبووەوە."