گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانیی نیشتمانی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کرد

2021.09.07 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانیی نیشتمانی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کرد

ناس کورد-

هاوپەیمانیی نیشتیمانی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی لە تێکڕای بازنەکانی عێراق و کوردستاندا ڕاگەیاند بەڵام داوا لە هاوڵاتیان دەکەن "بچنەسەر سندوقەکانی دەنگدان" و بەبێ ئەوەی هیچ بژاردەیەکی دیاری کراو هەڵبژێرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن ئەحمەد، وتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتیمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (7ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، "لە پاش ئەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیی جیدی بۆدەکرێت و پێدەچێت لە 10ی تشرینی یەکەم ئەگەری قەراردان لەسەری ببێتە فاکتێکی واقیعی، لە وەها حاڵێکدا، ئێمە وەک هاوپەیمانیی نیشتیمانی کوردستان، ڕایدەگەیەنین کە بایکۆتی هاڵبژاردن لە تێکڕای بازنەکانی عێراق و کوردستاندا دەکەین و داواکاریشین لە هاوڵاتیانی دڵسۆزی کوردستان و عێراق، بڕۆنەبەردەم سندووقەکانی دەنگدان و بەرپرسانە دەنگەکانتان بسوتێنن و ناوی خۆتان بە تۆمار کراوی بە بێ هیچ بژاردەیەکی دیاری کراو، لە بازنەکانی دەنگداندا جێبهێڵن."


دەشڵێت، "تا هەمووان پێکەوە بتوانین، تەزویرو ساختەکاری ھەڵبژرادنەکانی ساڵی 2018رابگرین، وە بەم بایکۆتە کوردستانێکی سەقامگیر و عێراقێکی سیستەماتیک و دامەزراو پیشچاو بخەین و هەموومان پێکەوە دەست لەناو دەست کۆمەک بە هەستانەوەی بکەین."


"لە ئێستادا دابڕان و دوورکەوتنەوە لە دەسەڵات و حزبە دەسەڵاتدارەکان بەباشترین چارەسەر دەزانین، بۆ ئەوەی ھێڵێکی جیاکەرەوە ھەبێت لە نێوان ئەم دووھێزە، ھێزی گەندەڵکارو قۆرخکاری دەسەڵات بە تەزویرو ساختەکاری، ھێزی گەل و دژە گەندەڵی و ستەملێکراو"، هاوپەیمانیەتییەکە وا دەڵێت.