گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی گەرمیان هۆشداری لە ’’پەرەسەندنێکی مەترسیدار’’ دەدات

2021.09.07 - 22:35
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی گەرمیان هۆشداری لە ’’پەرەسەندنێکی مەترسیدار’’ دەدات

ناس کورد-

تەندروستیی گەرمیان هۆشداری لە "پەرەسەندنێکی مەترسیدار" دەدات بەهۆی ئەوەى لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە سنورەکە شەش هاوڵاتی بە کۆرۆنا مردوون و 180 توشبووی نوێش دەستنیشان کراون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە داواکارییەکدا (7ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، لەماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان شەش ھاوڵاتی بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 180 ھاوڵاتییش توشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون، ھەروەک سەروی 60 نەخۆشیش لە بەشی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا خەوێنراون کە "ئەمەش پەرەسەندنێکی مەترسیدارە بۆ ناوچەکەمان"

 

بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات:
1- خۆپارێزیی تەواوەتی بکەن، رێکارەکانی خۆپارێزیی لەبیر مەکەن و بەباشیی جێبەجێی بکەن.

2- ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و کەمتەرخەمیی نەکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە و خۆیان تۆمار بکەن لە ئەپڵیکەیشنی (کوردڤاک).

3- بە زۆری ئەوکەسانەی کە داخل بە بەشی نەخۆشخانەی قەڵا دەکرێن و حاڵیان خراپە، ئەوانەن کە درەنگ ھێنراون بۆ نەخۆشخانە، بۆیە تکایە نەخۆش پێش ئەوەی بگاتە ئەوپەڕی خراپی داخلی نەخۆشخانەی بکەن.

4- دەرمان و چارەسەری پزیشکیی لە خۆوە بەکارنەھێنرێت، بەبێ پشکنینی ورد و لەژێر رێنمایی پزیشکی پسپۆڕ، تکایە کەس لە خۆیەوە دەرمان و چارەسەری پزیشکیی وەرنەگرێت.

5- ئەو کەسانەی گومانی نەخۆشیەکەیان ھەیە، با سەردانی تاقیگەی کۆرۆنا بکەن و بێ بەرامبەر پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەوشێوەیەش بەر بە تەشەنەسەندنی حاڵەتەکانی نەخۆشیەکە دەگیرێت.