گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشناسیی عێراق وادەی دەستپێکردنی کەشی پایزەی ئاشکرا کرد

2021.09.07 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی عێراق وادەی دەستپێکردنی کەشی پایزەی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

دەستەی کەشناسیی عێراقی پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما زیاتر دابەزن و هاوکات وادەی دەستپێکردنی کەشی پایزەی ئاشکرا کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەکە بە ئاژانسی فەرمی عێراقییەی وتووە (7ی ئەیلولی 2021)، "پلەکانی گەرمای عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و تاوەکو یەکشەممەى داهاتووش بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ئێوارەى دووشەممە و سێشەممەدا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە."

 

ئاشکراشی کرد، "بەڵام لە ڕۆژی چوارشەممەى داهاتووەوە جارێکی تر وردە وردە پلەکانی گەرما دادەبەزن."

 

عامر جابری ئاشکراشیکرد کە "عێراق لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا (ئەیلول) دەکەوێتە ناو کەشوهەوا پایزەوە."