گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی هەرێم موچەی 42 وەزیری بڕیوە چونکە وەزیر نەبوون

2021.09.07 - 20:00
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی هەرێم موچەی 42 وەزیری بڕیوە چونکە وەزیر نەبوون

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا پێداچوونەوە بە دۆسیەی خانەنشینی پلە تایبەتەکان کە ژمارەیان هەزار و 839 کەسن زیاتر لە 60%ی کۆتایی پێهاتووە و دەڵێت، موچەی 42 وەزیر بڕاون چونکە وەزیر نەبوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ وەزیرى دارایی هەرێم رایگەیاند، یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەمووان پابەندی یاسای چاكسازی بن و خۆشى راستەوخۆ سەرپەرشتى دۆسیەى خانەنشینى پلە تایبەتەکان دەکات.

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دارایی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، سەرلەبەیانی ئەمرۆ 7ی ئەیلولی 2021 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بە یاوەری دكتۆر عبدولحەكیم خسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی كرد.

 

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بۆ بەدواداچوونی دۆسییەكانی خۆیان، خاوەن پلە تایبەتەکان دەتوانن بە پەیوەندیكردن بەم دوو ژمارەیەوە زانیاری تەواو لەسەر دۆسیەكانیان وەرگرن:
07504918109
07701590809

 

ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان هەموارکراوەتەوە بەمشێوەی خوارەوەیە:

1. بەرێوەبەری گشتی
(369) سێ سەدو شەست و نۆ دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.

2. راوێژکار
(193) سەدو نەوەد و سێ دۆسیەی ڕاوێژکار هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.

3. بریکاری وەزیر
(74) حەفتا و چوار دۆسیەی بریکاری وەزیر هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.

4. وەزیر
(140) سەدو چل دانە دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت .
5. ئەندام پەرلەمان
(394) سێ سەدو نەوەد و چوار دۆسیەی ئەندام پەرلەمان مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت .

کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کەهەموار کراوەتەوە کە دەگاتە 1170 دانە ئەم بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020 مووچەکانیان بۆیان خەرج کراوە.

ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان ڕاگیراوه

1. بەرێوەبەری گشتی
(396) سێ سەدو نەوەد و شەش دانە دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی دۆسیەکانیان خزمەتیان تێدانیە مووچەکانیان ڕاگیراوە کە بە بڕیاری تایبەت خانەنشین بوون.

2. راوێژکار
(145) سەدو چل و پێنج دۆسیەی راوێژکار مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەکانیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.

3. بریکاری وەزیر
(86) هەشتا و شەش دۆسیەی بریکاری وەزیر مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.

4. وەزیر
(42) چل و دوو دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان ڕاگیراوە چونکە بە فعلی وەزیر نەبوونە بەڵام لە هەمان کاتدا پێشمەرگە بوونە لەرێزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان کاتێک ڕاژەی پێشمەرگاتیان هێناوە مووچەیەک بە شایستەی خۆیان لە خانەنشینی پێشمەرگە بۆ دابین دەکرێت.

کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کە ڕاگیراوە کە دەگاتە 669 دانە ئەم مانگە مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت چونکە بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020 ڕاژەیان تێدانیە یاخود لە ١٥ ساڵ کەمترە.


تێبینی
لە 1839 دۆسیەی پلە تایبەتەکان 1170 كەیس هەموارکراوەتەوە تەنها 669 كەیس ڕاگیراوە.