گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەنجومەنی وەزیران: مامۆستایان دەتوانن مانگێك فەرمانبەری كۆمسیۆن بن

2021.09.07 - 19:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی وەزیران: مامۆستایان دەتوانن مانگێك فەرمانبەری كۆمسیۆن بن

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا كاركردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی تر لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە یەك مانگ زیاتر تێپەڕ نەكات و ئەوەشی كردە مەرج جیابوونەوەیان لەكاری كۆمسیۆن بە ڕەزامەندی ئەم دەستەیە بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی كۆنووسی بڕیارەكانی دانیشتنی ژمارە 34ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق (7ی ئابی 2021)، كۆمسیۆن دەتوانێت لەو خوێندنگایانەی بنكە و مەڵبەندی داناوە پشت بە ژمارەی پێویست مامۆستا و فەرمانبەری تر ببەستێت.

 

لە بڕیارەكەدا ئەوەش هاتووە، نابێت كاركردنی مامۆستایان و كارمەندانی قوتابخانەكان لە یەك مانگ زیاتر تێپەڕ بكات، بەڵام كاتێك جیابوونەوەیان كرد دەبێت بە ڕەزامەندی و ئاگاداری كۆمسیۆن بێت.

 

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا حكومەت هەموو پاڵپشتییەك پێشكەش بە كۆمسیۆن بكات بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە و وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانیش جەختی كردەوە ئەم كابینەیە تا دوا ڕۆژی تەمەنی پاڵپشتی كۆمسیۆن دەبێت.