گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلەى سەربازى باڵا

عەلی حەمە ساڵح: موچەی جاش و مستەشارەكان نەبڕراون

2021.09.07 - 19:27
App store icon Play store icon Play store icon
عەلی حەمە ساڵح: موچەی جاش و مستەشارەكان نەبڕراون

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، هێشتا موچەى خانەنشینى ئەو کەسانەى بە پلەى سەربازى باڵا خانەنشینکراون نەبڕاون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند "چواردە مانگە یاسای چاکسازی چوتە جێکردنەوە، ئەو جاش و مستەشارو خەڵکە ناشایستەی بە لیواو عەمید و عقید ...ھتد خانەنشین کراون نەبڕدراوە".

 

دەشڵێت "هەروەها موچەی سەدان شەھیدو کەمئەندامی سەنگەری ساختەش نەبڕدڕاوە".

 

بەپێی لێدوانى بەرپرسانى حکومەت و وەزارەتى دارایی، لەئێستادا چاکسازیی گەیشتووەتە دۆسیەى خانەنشینى پلە تایبەتەکان و موچەى ژمارەیەک کەس بڕدراوە کە لەو پلە وەزیفییەدا نەبوون کە پێی خانەنشین کراون.

 

لاى خۆیەوە، ئاوات جەناب وەزیرى دارایی هەرێم ئەمڕۆ رایگەیاند، یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەمووان پابەندی یاسای چاكسازی بن و خۆشى راستەوخۆ سەرپەرشتى دۆسیەى خانەنشینى پلە تایبەتەکان دەکات.