گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خێراکردنى پڕۆسەکە

هەرێم سیستەمێکى نوێى دەستگیرکردن دەخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە

2021.09.07 - 19:04
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم سیستەمێکى نوێى دەستگیرکردن دەخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە

ناس کورد-

 

وەزیرى ناوخۆى هەرێم سیستەمێکى نوێى بۆ دەستگیرکردنى تۆمەتباران و داواکراون راگەیاند، بە ئامانجى خێراکردنى پڕۆسەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبەر ئەحمەد ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە سیستەمە نوێیەدا رۆڵى دەستگیرکردنى داواکراو و تۆمەتباران تەنها بە پۆلیس نەدراوە، بەڵکو ئاسایش و هەواڵگریش رۆڵێکى کارایان دەبێت.

 

وتیشى سیستمەکە پێشتر لە دهۆک تاقیکراوەتەوە و بۆ پارێزگاکانى دیکەش گشتاندنى بۆ دەکرێت بۆ جێبەجێکردنى.

 

وەزیرى ناوخۆى هەرێم باسى لەوەشکرد، پێویستە دادگاکانیش لەو بارەیەوە هاوکاربن، چونکە هۆکارێکى زۆربوونى تاوان ئەوەیە تاوانباران وەک پێویست سزا نادرێن و بەکەفالەت ئازاد دەکرێن.