گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاڵیبان پێکهاتەی حکومەتی کاربەڕێکەری ڕاگەیاند

2021.09.07 - 17:30
App store icon Play store icon Play store icon
تاڵیبان پێکهاتەی حکومەتی کاربەڕێکەری ڕاگەیاند

ناس کورد-

بزوتنەوەى تاڵیبان حکومەتی کاربەڕێکەری لە ئەفغانستان ڕاگەیاند و مەلا محەمەد حەسەن سەرۆکوەزیران دەبێت و مەلا برادەریش جێگری.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (7ی ئەیلولی 2021) ئاشکرای کرد، سیراجەدین حەقانی وەزیری ناوخۆ دەبێت و هیدایەتوڵا بەدریش وەزیری دارایی و شێخوڵا مونیریش وەزیری پەروەردە.

 

هاوکات عەبدوحەکیم شتی وەزیری داد دەبێت، خەلیل حەقانی وەزیری ئاوارەکان دەبێت و عەبدولحەق وەسیقیش سەرۆکى هەواڵگریی و محەمەد ئیدریسیش سەرۆکى بانکی ناوەندی دەبێت.

 

هاوکات محەمەد یەعقوبیش وەزیری بەرگریی دەبێت.

 

زەبیحوڵا موجاهید وتیشی، هەوڵ دەدەن سەرجەم پێکهاتەکانی ئەفغانستان بەشداری حکومەتی داهاتوو بکەن.