گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لاهور جەنگى ’’پشتیوانى’’ بۆ ژمارەیەک کاندیدى یەکێتى رادەگەیەنێت

2021.09.07 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور جەنگى ’’پشتیوانى’’ بۆ ژمارەیەک کاندیدى یەکێتى رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەک لە نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، لاهور شێخ جەنگی چەند ڕۆژی داهاتوو پشتیوانی خۆی بۆ بەشێک لە کاندیدەکانی یەکێتی ڕادەگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی سۆشیال میدیاى سەر بە لاهور جەنگى سەرچاوەیەک لە نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی رایگەیاندووە، لاهور شێخ جەنگی پلانی هەیە پشتیوانی بۆ ئەو کەسانە ڕابگەیەنێت کە "هێشتا وەلائیان بۆی هەیەو پارە و ڤێلاو سەیارە کاری تێنەکردون".

 

لەدواى سەرهەڵدانى کێشەکانى لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى، لاهور شێخ جەنگى دەسەڵاتەکانى هاوسەرۆکى رادەستکرد و لە سەرۆکى هاوپەیمانى کوردستانى یەکێتى و گۆڕان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق کشایەوە.

 

تا ئێستا ئەو کاندیدانە دیار نییە کە لاهور جەنگى پشتوانیان دەکات، بەڵام ئەگەر زۆرە یەکێکیان ئاڵا تاڵەبانى بێت کە یەکێکە لە نزیکەکانى لاهور جەنگى و دواى کێشەکانى ئەم دواییە، یەکێتى رایگەیاند کە بانگەشەى بۆ ناکات، ئەگەرچى کاندیدى ئەو حزبەیە بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو.