گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لێدوانێک لە وەزیرى داراییەوە لەسەر خانەنشینى پلە تایبەتەکان

2021.09.07 - 14:32
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لە وەزیرى داراییەوە لەسەر خانەنشینى پلە تایبەتەکان

ناس کورد-

 وەزیرى دارایی هەرێم رایگەیاند، یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەمووان پابەندی یاسای چاكسازی بن و خۆشى راستەوخۆ سەرپەرشتى دۆسیەى خانەنشینى پلە تایبەتەکان دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دارایی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، سەرلەبەیانی ئەمرۆ 7ی ئەیلولی 2021 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بە یاوەری دكتۆر عبدولحەكیم خسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی كرد.  

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو سەردانەدا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری و دكتۆر عبدولحەكیم خسرەو لەگەڵ جێگری بەرێوبەری خانەنشینی كوردستان كۆبوونەوە ، بەوردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینی پلە تایبەتەكانی كرد.

 

وەزیری دارایی و ئابوری لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوە كرد، یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەموومان پابەندی یاسای چاكسازی بین.

 

 وەزیری دارایی و شاندی یاوەری هەروەها سەردانی بەشەكانی خانەنشینی كرد و وتى " ئێمە هەمیشە پاڵپشتی ئێوەین ، بۆ ئەوەی جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی دادپەروەری كۆمەڵاتی."