گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەیاننامە

كازمی: لەكەركوك مەفرەزەیەكی تیرۆریست لە ناوبران

2021.09.07 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی: لەكەركوك مەفرەزەیەكی تیرۆریست لە ناوبران
ناس كورد_
 
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران رایگەیاند بەر لە چەند كاتژمێرێك دەزگای دژە تیرۆری عێراق "مەفرەزەیەكی تیرۆریست" یان بەتەواوی لەناوبرد لە كەركوك كە لەهەوڵی هێرشدا بوون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كازمی ئەم هەواڵەی لەمیانەی پەردەلادانان لەسەر پەیكەری یادەوەریی كارمەندانی دەزگای دژە تیرۆر ڕاگەیاند (7ی ئەیلولی 2021) كە لەبەیاننامەكەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیراندا هاتووە و  جەختی  لەوەش كردوەتەوە "خەو ناچێتە چاومان تا كۆتایی بە دوا تیرۆریست نەهێنین لە عێراق". 

 

لاى خۆیەوە، دژە تیرۆرى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکى ئەمنى گەورەیان لەکەرکوک ئەنجامداوە و مەفرەزەیەکى داعشیان ریشەکێش کردووە.

  

me_ga.php?id=25403me_ga.php?id=25394me_ga.php?id=25402me_ga.php?id=25407me_ga.php?id=25401me_ga.php?id=25393me_ga.php?id=25405me_ga.php?id=25403me_ga.php?id=25406me_ga.php?id=25396me_ga.php?id=25397me_ga.php?id=25395me_ga.php?id=25398me_ga.php?id=25404