گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دواتر گولـلەیەکیان پێوەناوە’’

بەوێنە؛ ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەی و خەزورییەوە ئەشکەنجە دەدرێت

2021.09.07 - 14:03
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەی و خەزورییەوە ئەشکەنجە دەدرێت

ناس کورد- 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ژنێکی گەنجی خەڵکی بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن مێردەکەی و خەزووریەوە بە سەختی ئەشکەنجە و ئازار دراوە و دواتر بە تەقەی لێ کراوە کە لەوانەیە یەکێک لە دەستەکانی ببڕدرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (سێشەممە 7ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند،  ژنێک بە ناوی "سۆیبە فیکری" لە گوندی کەشنە-ی سەر بە شاری بانە لەلایەن مێردەکەی و خەزووریەوە بە توندی ڕووبەڕووی لێدان و ئەشکەنجە بووەتەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " مێرد و خەزوری سۆیبە فیکری بە تەلی کارەبا زۆریان لێداوە هەروەک کە لە وێنەکان دەردەکەوێت و ئاسەواری لێدان و برین بەسەر جەستەی بە تایبەت قاچ، مل، پشت و ڕانی ناوبراو دیارە."

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، " سۆیبە فکری دوای ئەوەی کە ئازار و ئەشکەنجە دراوە لەلایەن مێردەکەیەوە بە چەکی (تاپڕ) تەقەی لێ کراوە و دەستی بە سەختی بریندار بووە."

 

بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە مرۆییە، "سۆیبە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ شاری تەورێز گوازراوەتەوە و لە ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و ئەگەری بڕینەوەی دەستی لەئارادایە."



هەنگاو دەڵێت، سۆیبە فیکری تەمەنی 30ساڵان و خەڵکی گوندی "سەدبار" سەر بە شاری بانەیە. ناوبراو 10 ساڵ لەمەوپێش هاوسەرگیری کردووە و دایکی سێ منداڵە.

83_w720_h405.jpg

82_w720_h405.jpg

80_w720_h405.jpg

79_w720_h405.jpg

84_w720_h405.jpg